سەرەکیی
هەڵەگریی
هەڵەگریی
دروستنوسیین، شێوەو چۆنیەتیی نوسین
دەگرێتەوەو خاوەن تایبەتمەندیی
خۆیەتی، پێویستە نوسەران ڕەچاوی یاساو تایبەتمندییەکانی تایبەت بە
‘دروستنوسیین’ بکەن.
هەڵەگریی، پڕۆسەی پێداچوونەوەو ڕێکخستنی نوسین لە ڕووی
دەستنوسیینەوە دەگرێتەخۆی.
کارەکانمان بریتین لە:
چاککردنی هەر هەڵەیەک لە ڕووی "فۆنۆلۆژیی، مۆرفۆلۆژیی، سینتاکسو سیمانتیک"ەوە، لە پێداچوونەوەی زمانییدا،
لابردنی هەڵەی تایپ،
دروستنوسیینی سەرجەم بەشەئاخاوتنەکانی زمانی کوردیی،
یەکلاییکردنەوەی بۆچوونەکان دەربارەی کێشە پەیوەستەکان بە دروستنوسیینی کوردییەوە،
خاڵبەندیی،
لە کاتی بوونی هەر ناڕوونییەکدا، بە کۆمێنت (Comment) ئاماژەیپێدەکرێت، پــاشــان بۆچوونی نوسەر/وەرگێڕ وەردەگیرێت.
هەڵەگر بەرپرس نییە لە:
ئامانجمان بە سیستەمکردنو بەپیشەییکردنی کاری هەڵەگرییە، دوور لە هەر بۆچوونێکی نازانستییو کەسیی،
بەڵکو "لایەنی زانستیی"و "بۆچوونی پسپۆڕانی زمانی کوردیی" کراون بە پێوەر.
بۆ پەیوەندییکردن: